ڕوانگە - مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، ڕایگەیاندووە:
ئێران وڵاتێكی خاوەن سەروەری و تایبەتمەندی خۆیەتی و لە هیچ دوژمنێكی قبوڵ ناكات ئەو سەروەری و تایبەتمەندییە پێشێلبكات و هیچ هێرش و پەلارماردانێكی ئێرانیش بەبێ‌ وەڵامدانەوە تێناپەڕێت.

ئاژانسی ئیرنا لە زاری مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە سیاسەت و هەڵسوكەوتیاندا بچنەوە و شەڕ و هێرشەكان رابگرن و دەستهەڵبگرن لە سیاسەتی ستەمكردن و كوشتنی خەڵكی بێتاوان، كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر شێواز و چۆنێتی وەڵامدانەوەی ئێران لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل

پزیشکیان، ڕونیشیکردۆتەوە: قبوڵی ناكەن سەروەری وڵاتەكەیان پێشێلبكرێت و ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئەگەری راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانی وڵاتەكەی كاریگەری گەورەی لەسەر وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئەو وڵاتە دەبێت.